ته‌ندروستی

توێكڵی مۆز ڕێژەی كۆلیسترۆڵ دادەبەزێنێت

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی پزیشكی دەركەوتووە توێكڵی مۆز سودێكی زۆری بۆ دابەزاندنی ڕێژەی كۆلیسترۆڵی خوێن هەیە، بەمەش ئەگەری توشبوون بە چەند نەخۆشییەك كەمدەكاتەوە.

توێژینەوەكە دەریخستووە بونی جۆرە ماددەیەك بەناوی بكتین لەپێكهاتەی توێكڵی مۆزدا دەبێتە هۆی دابەزاندنی ڕێژەی كۆلیسترۆڵی زیان بەخشی خوێن، بەوهۆیەشەوە، ئەگەرەكانی توشبوون بە نەخۆشیەكانی دڵ و خانەكانی خوێن هەروەها جەڵتەی دڵ و مێشك و چەند نەخۆشییەكی دیكە كەمدەبێتەوە.

پسپۆڕەكان ئاماژەیان بەوە كردووە، مادەی بكتین لەپێكهاتەی میوەكانی وەك سێو و پرتەقاڵیشدا بونی هەیە، بەڵام ڕێژەكەی لە توێكڵی مۆزدا زیاترە، ئەمەش وادەكات سودەكانی زیاتربن.

بەپێی ئەنجامی توێژینەوە پزیشكییەكان، خواردنی توێكڵی مۆز دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی كۆلیسترۆڵی خوێن بەڕێژەی %52.
پێشتریش توێژینەوەیەكی بەریتانی دەریخستبوو كوڵاندنی توێكڵی مۆز و خواردنەوەی ئاوەكەی دەبێتە هۆی دابەزاندنی فشاری خوێن.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە3328