ته‌ندروستی

مەترسی چەوری بۆ توشبوون بە شێرپەنجەی سییەكان

ئەنجامی توێژینەوەیەكی نوێ ئاشكرای دەكات خواردنی ئەو خۆراكانەی بڕێكی زۆر چەوری زیان بەخش لە پێكهاتەكەیاندایە، ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە زیاد دەكات.

توێژینەوەكە لە ویلایەتی تنێسی ئەمریكا ئەنجامدراوە و دەریخستووە ئەو كەسانەی ئەو خۆراكانە بە بڕێكی زۆر دەخۆن كە چەوری زیان بەخشی بەڕێژەی زۆر لەپێكهاتەكەیاندایە، ئەگەری توشبوونیان بە نەخۆشییە مەترسیدارەكان بە تایبەت شێرپەنجەی سییەكان زیاد دەبێت.

دانكسیا یۆ كە یەكێكە لەسەرپەرشتیارانی توێژینەكە باسی لەوە كردووە، جگەرە كێشان هۆكاری سەرەكی توشبوونە بە نەخۆشی شێرپەنجەی سییەكان، بەڵام چەورییە زیان بەخشەكانیش ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەكە بەڕێژەی %14 زیاد دەكەن.

كۆتایی توێژینەوەكە داوا لە هاوڵاتیان دەكات گرنگییەكی زۆر بە سیستمێكی خۆراكی تەندروست بدەن و دووربكەونەوە لە زۆر خواردنی ئەو خۆراكانەی چەوری زیان بەخش لە پێكهاتەكەیاندایە بە تایبەت كەرە و گۆشتی سور.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1725