ته‌ندروستی

وەرزش سودی بۆ توشبووانی هەناسە توندی درێژخایەن هەیە

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی پزیشكی دەركەوتووە پەیوەندییەكی بەهێز لەنێوان وەرزش كردن و نەخۆشی هەناسە توندی درێژخاندا هەیە.

توێژینەوەكە چەند پسپۆڕێكی ئەڵمانی ئەنجامیانداوە و بۆیان دەركەوتووە بەشێكی زۆری ئەو كەسانەی توشی هەناسە توندی درێژخایەن دەبن، بەهۆی كەمی جوڵە و ئەنجامنەدانی ڕاهێنانە وەرزشییەكانەوەیە.

پسپۆڕەكان ئامۆژگاری هاوڵاتیان دەكەن بۆ ئەوەی لە ئەگەری توشبوون بە هەناسەتوندی درێژخایەن بەدووربن چەند ڕاهێنانێكی وەرزشی هەیە كە پێویستە ئەنجام بدرێت باشترین ئەو ڕاهێنانەش بریتین لە ڕۆشتنی ئاسایی یاخود ڕۆشتن بە یارمەتی داری تایبەت، هەروەها پاسكیلسواری ڕاهێنانی لەش جوانی.

بەپێی توێژینەوەكە باشترە هاوڵاتیان ڕۆژانە قادرمە بۆ سەركەوتن بە كاربهێنن لەبری ئاسانسوار، چونكە جوڵەی قادرمە سودێكی زۆری بۆ لەش هەیە.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1194