ته‌ندروستی

ئەم خۆراکانە دەبنە هۆی هەستکردن بەخۆشی و ئارامی

مرۆڤ لە ڕێی خواردنی چەند خواردنێكەوە دەتوانێ باری دەرونی خۆی ئارامتر بكات و كەمتر هەست بە خەمۆكی بكات.

لیستی ئەو خۆراكانەی لە ڕووی دەرونیەوە سودمان پێ دەگەیەنن ئەوانەن كە ڕۆژانە لە ژەمەكاندا بەكاریان دەهێنن و لە بەردەستدان، سیر یەكێكە لەو  خۆراكانە چونكە هۆرمۆنی سیرۆتونین دەردەدات كە بە هۆرمۆنی دڵخۆشی ناودەبرێت، پیازیش بە هەمان شێوە پارێزگاری لە تەندروستی مێشك دەكات و دژی خەمۆكیە، هەروەها بیبەری تون یەكێكی دیكەیە لەو خۆراكانەی كە مودێكی باشترمان پێ دەبەخشێت  چونكە دەردانی ئەندرۆفین لە جەستە زیاد دەكات و بەمەش هەستی خۆشی لای مرۆڤ زیاتر دەبێت.

یەكێكی دیكە لەو خۆراكانە نەستەلەی تاڵە كە هەستی ئارامی و پشومان پێدەبەخشێت بەڵام دەبێت بە ڕێژەیەكی گونجاو بخورێت بۆ ئەوەی زیانی نەبێت ، ئەو چەوریەش كە لە گوێزی هیندیدا بونی هەیە دەرونی مرۆڤ باشتر دەكات، هەروەها چای سەوز دەرون و مێشك هێور دەكاتەوەو هەستی ئارامیمان پێ دەبەخشێت ،ئەمە جگە لەوەی دەتوانرێت لە ئامادەكردنی زۆربەی خواردنەكانماندا قارچك بەكاربهێنین بەتایبەت كە ئەم خواردنە سودی زۆرە و هۆڕمۆنی سیرۆتونین هۆرمۆنی خۆشی بە مرۆڤ دەبەخشێت .


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە5086