وه‌رزش

فیفا یاسایه‌ك له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ یاریزانان ده‌رده‌كات

یه‌كێتیی نێوده‌وڵه‌تی‌ تۆپی‌ پێ یاساییه‌ك له‌به‌رژه‌وه‌ند یاریزانان ده‌رده‌كات‌و رێگه‌یان پێده‌دات له‌كاتی‌ پێنه‌دانی‌ مافه‌كانیان تاك لایه‌نه‌ گرێبه‌سته‌كانیان هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه‌.

له‌به‌یاننامه‌یه‌كی‌ فه‌رمیدا یه‌كێتیی نێوده‌وڵه‌تی‌ تۆپی‌ پێ رۆژی‌ سێ شه‌ممه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌، هه‌ر یانه‌یه‌ك سته‌م له‌یاریزانان بكات‌و ته‌واوی‌ مافی‌ یاریزانان نه‌دات، یاریزانه‌كه‌ سه‌ربه‌ست ده‌كات له‌به‌جێهێشتنی‌ یانه‌كه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی‌ هیچ سزایه‌كی‌ بدات.

به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ی‌ فیفا، هه‌ر یانه‌یه‌ك بۆ ماوه‌ی‌ مانگێك یان زیاتر شایسته‌ داراییه‌كان‌و مافی‌ یاریزانان نه‌دات، ئه‌وا یاریزانه‌كان ده‌توانن تاك لایه‌نه‌ گرێبه‌سته‌كانیان هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه‌ یاریی بۆ یانه‌یه‌كیتر بكه‌ن.

ئه‌م بڕیاره‌ی‌ فیفا دوای‌ ئه‌وه‌ دێت كه‌ له‌گه‌ڵ سه‌ندیكای‌ یاریزانان چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا بۆ ئه‌وه‌ی‌ یانه‌كان سته‌م له‌یاریزانان نه‌كه‌ن‌و دواتریش به‌فه‌رمی‌ رێكه‌وتنێكیان بۆ ماوه‌ی‌ شه‌ش ساڵ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ ئیمزا كرد.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1171