وه‌رزش

تیروپشكی‌ یارییه‌كانی‌ مۆندیال راده‌كێشرێت

كاتی‌ ئه‌نجامدانی‌ تیروپشكی‌ یارییه‌كانی‌ مۆندیالی‌ 2018 دیاریكراو هه‌ڵبژارده‌كانیش به‌سه‌ر 8 كۆمه‌ڵه‌دا دابه‌شده‌كرێن.

یه‌كێتیی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ تۆپی‌ پێ، رۆژی‌ یه‌كی‌ مانگی‌ داهاتووی‌ بۆ راكێشانی‌ تیروپشكی‌ یارییه‌كانی‌ مۆندیالی‌ 2018 دیاریكر كه‌ مه‌راسیمه‌كه‌ له‌ كۆشكی‌ كرملین له‌ وڵاتی‌ روسیا به‌رێوه‌ده‌چێت.

هه‌ڵبژارده‌ به‌شداربووه‌كانی‌ مۆندیال كه‌ ژماره‌یان 32 هه‌ڵبژارده‌یه‌ به‌سه‌ر 8 كۆمه‌ڵه‌دا دابه‌شده‌كرێن و له‌ ئێستاشدا سه‌رووی‌ كۆمه‌ڵه‌كان دیاریكراون كه‌ پێكهاتوون له‌ هه‌ڵبژارده‌كانی‌ روسیای‌ میوانداریكه‌ر و ئه‌ڵمانیا و به‌رازیل و پرتوگال و ئه‌رجه‌نتین و به‌لجیكا و پۆڵه‌ندا و فه‌ره‌نسا.

تا ئێستا 23 هه‌ڵبژارده‌ بلیتی‌ به‌شداریكردنی‌ یارییه‌كانی‌ مۆندیالیان بڕیوه‌و له‌ چه‌ند رۆژی‌ داهاتووشدا یارییه‌كانی‌ پاشكۆی‌ پاڵاوتن به‌رێوه‌ده‌چن و تیایدا ئه‌و 9 هه‌ڵبژارده‌یه‌ به‌ دیارده‌كه‌ون كه‌ ده‌گه‌نه‌ دوا یارییه‌كانی‌ مۆندیال.

مۆندیالی‌ 2018 جیاواز ده‌بێت له‌ مۆندیاله‌كانی‌ تر چونكه‌ هه‌ڵبژارده‌ گه‌وره‌كانی‌ وه‌ك هۆڵه‌ندا و چیلی‌ و ئه‌مریكا و جه‌زائیر به‌شدار نابن تێیدا.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1466