وه‌رزش

كاسیاس خه‌ڵاتی‌ پێی زێڕینی‌ به‌ده‌ستهێنا

ئیكه‌ر كاسیاسی‌ گۆڵچی‌ یانه‌ی‌ پۆرتۆی‌ پرتوگالی‌ خه‌ڵاتی‌ پێی زێڕینی‌ به‌ده‌ستهێنا ‌و پێش هه‌ریه‌كه‌ له‌ كریستیانۆ رۆناڵدۆ‌و لیۆنێل میسی‌ كه‌وت.

به‌ئاماده‌بوونی‌ چه‌ندین كه‌سایه‌تی‌ وه‌رزشی‌، شه‌وی‌ رابردوو له‌ میرنیشینی‌ مۆناكۆ خه‌ڵاتی‌ پێی زێڕین دابه‌شكرا‌و ئیكه‌ر كاسیاسیش بوه‌ براوه‌ی‌ خه‌ڵاته‌كه‌.

كاسیاس بۆ به‌ده‌ستهێنانی‌ خه‌ڵاتی‌ پێی زێڕین له‌ ململانێیه‌كی‌ توندا بوو له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه‌ له‌ رۆناڵدۆ‌و میسی‌‌و رامۆس‌و مانوێل نوێر‌وچه‌ند یاریزانێكیتر، به‌ڵام دواجار زۆرترین ده‌نگی‌ به‌ده‌ستهێنا‌و خه‌ڵاته‌كه‌ی‌ برده‌وه‌.

خه‌ڵاتی‌ پێی زێڕین ساڵانه‌ ده‌درێته‌ یاریزانێك كه‌ له‌یاریكردن به‌رده‌وام بێت‌و ته‌مه‌نی‌ له‌ 28 ساڵ كه‌متر نه‌بێت، پێی راستی‌ یاریزانه‌كه‌ش له‌قاڵب ده‌درێت‌و به‌ ئاڵتون رووكه‌ش ده‌كرێت.

ئیكه‌ر كاسیاس سه‌ره‌تای‌ ژیانی‌ وه‌رزشی‌ له‌یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌دریده‌وه‌ بو له‌ساڵی‌ 1999 تاكو 2015 یاریی بۆ ئه‌و یانه‌یه‌ كرد، دواتر رویكرده‌ یانه‌ی‌ پۆرتۆی‌ پرتوگالی‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە796