ته‌ندروستی

سودەكانی شەربەتی گێزەر

ڕۆژانە خواردنەوەی یەك پەرداخ شەربەتی گێزەر جەستەمان هێندەی سودەكانی خواردنی دوو گێزەر بەكاڵی گرنگی هەیە و دەتوانێ هەمان سودمان پێ بگەیەنێت .

هەموان دەزانین كە گێزەر یەكێكە لەو خۆراكانەی هێزمان پێ دەبەخشێت جا ئەگەر بە كاڵی یان بە لێنراوی بێت , هاوكات گەر هاتو وەكو شەربەت خورایەوە ئەوە بەهەمان شێوە گرەنتی ئەوە دەكرێت چەند هێندە زیاتری خواردنی دوو گێزەر , شەربەتەكەشی هەمان سودمان پێدەبەخشێت .

گرنگترین سودەكانی شەربەتی گێزەریش پاراستنی تەندروستی چاوە چونكە چەندین ڕەگەزی گرنگی وەكو كاروتین و لوتین و زیاكسانسین لەخۆ دەگرێت , هەمو ئەمانەش لەگەڵ هەڵكشانی تەمەن مەترسیەكان لە دەستدانی توانای بینین كەم دەكەنەوە .

بەدەر لەمانەش شەربەتی گێزەر مەترسیەكانی سەر تەندروستی دڵ و مەترسیەكانی توشبون بە شێرپەنجە كەمدەكاتەوەو  توانای بەرگری جەستەی مرۆڤ بەهێز دەكات .


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە2210