ته‌ندروستی

نەخۆش زیاتر پێویستیان بە پشوە وەك لە چارەسەر بە دەرمان

لە ئێستادا پسپۆڕانی تەندروستی ئامۆژگاری خەڵكی دەكەن بەوەی زیاتر گرنگی بە پشودان بدەن وەك لەوەی لە كاتی نەخۆشی پەنابۆ بەكاربردنی مادە دژە زندەگێكان بەرن .

چەند پسپۆڕێكی پزیشكی بەڕیتانی ئامۆژگاری نەخۆشەكانیان دەكەن، كاتێك نەخۆش دەكەون ڕاستەوخۆ پەنا بۆ بەكارهێنانی دەرمانە دژە زندەگیەكان نەبن چونكە پێنج جۆر لەو دەرمانانە بۆ چارەسەر كردن پێویست نین بەڵكو هەندێك نەخۆشی بەجۆرێك توشی مرۆڤ دەبێت كە دواتر خۆی بە بێ دەرمان چاك دەبنەوەو پێویست بە خواردنی دەرمان ناكات .

مەبەستی ئەو پزیشكانە لێرەدا ئەوەیە كە هەمو نەخۆشیەك ڕاستەوخۆ پێویستی بە خواردنی دەرمانی دژە ئۆكسید نیە، بۆ نمونە هەڵامەت و هەوكردنی سیەكان دەكرێت سێ هەفتە بخایەنێت و دواتر خۆی نامێنێ و ئەو كەسە چاك دەبێتەوە و دەرمانە دژە زیندەگیەكان تەنها ئەوەندەیە ماوەی چاكبونەوەكە خێراتر دەكەن، بۆیە وا باشترە لە بری دەرمانی دژە زندەگیەكان پەنا بۆ پشودان ببرێت .


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1387