ته‌ندروستی

پڕۆتینێكی نوێ بۆ ڕێگریكردن لە گەشەی ڤایرۆسەكان دەدۆزرێتەوە

توێژەران جۆرێكی نوێی پڕۆتین دەدۆزنەوە كە لە توانایدایە گەشەی ڤایرۆسەكان بوەستێنێت و هەمان پڕۆتینیشە كە ڕێگری لە بڵاوبونەوەی شێرپەنجە دەكات .

ئەو پڕۆتینە لەلایەن چەند توێژەرێكی زانكۆی باكوری سكۆتلەنداوە دۆزرواتەوەو لە ئێستادا لە هەوڵی ئەوەدان بگەن بەو دەرئەنجامەی كە چۆن بتوانن بە شێوەیەكی تەواوەتی ئەم پڕۆتینە دروست بكەن بە هیوای ئەوەی لە ڕێیەوە بتوانن بگەن بە چارەسەر .

پڕۆتینەكە ناوی (هیرا)ی لێ نراوەو لە پڕۆتینی هیستون پێك هاتووە بەڵام تێگەشتن لە چالاكی و فرمانی ئەم پڕۆتینە ئاسانە , پێشتریش دكتۆر تارانجیت سینگ رای و هاوكارەكانی لە پەیمانگای بیستون بۆ چارەسەری شێرپەنجە و زانكۆی گلاسكۆ كە پڕۆتینی هیرا لە توانیدایە ڕێگری لە دوبەش بونی ئەو خانانە بگرێ كە دەبنە هۆی دروستبونی نەخۆشی شێرپەنجە .


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1141