ته‌ندروستی

سودی خواردنەوەی چا بۆ دڵ

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی پزیشكی خواردنەوەی چا ئەگەرەكانی توشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ بە ڕێژەیەكی بەرچاو كەمدەكاتەوە، بەو مەرجەی چا خواردنەوەكە بە بڕێكی زۆر نەبێت.

توێژینەوەكە چەند پسپۆڕێكی فەرەنسی لەیەكێك لە زانكۆكانی ئەو وڵاتە ئەنجامداوە و بۆیان دەركەوتووە خواردنەوەی چا دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و ئەگەری مردنی لەناكاو كەمدەكاتەوە.

توێژەرەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە ئەم سودەی چا لە لە كەسی جگەرە كێشەوە بۆ كەسی جگەرەنەكێش گۆڕانكاری بەسەردا دێت، بەجۆرێك خواردنەوەی چا دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی دڵ لای كەسانی جگەرەنەكێش بەڕێژەی  %34، بەڵام ئەم ڕێژەیە بۆ كەسانی جگەرەكێش تەنها %24ە.

توێژەرەكان داوایان لە هاوڵاتیان كردووە كە لە بری خواردنەوەی قاوە گرنگی بە خواردنەوەی چا بدەن، چونكە قاوە زیانی تەندروستی بۆ لەش هەیە و هۆكارێكە بۆ بەرزبونەوەی فشاری خوێن، ئەمەش بەپێچەوانەی خواردنەوەی چا، كە دەبێتە هۆی دابەزاندنی فشاری خوێن، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە چا بە ڕێژەیەكی زۆر نەخورێتەوە بۆ ئەوەی سودەكانی نەگۆڕێن بۆ زیان.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1842