ته‌ندروستی

بیبەری تون دژی شێرپەنجەی پرۆستاتە

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی پزیشكی ماددەكانی پێكهاتەی بیبەری توون چەندین سودیان بۆ لەش هەیە و ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە كەمدەكەنەوە.

توێژینەوەكە لە كەنەدا ئەنجامدراوە و دەریخستووە كە هەفتانە دووجار خواردنی بیبەری توون لەگەڵ ژەمەكانی نانخواردندا، دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەی پرۆستات لای پیاوان، كە لەئێستادا بە یەكێك لە جۆرە بڵاوەكانی شێرپەنجە دادەنرێت و ساڵانە چەندین پیاو بەهۆیەوە گیان لەدەست دەدەن.

توێژەرەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە بیبەری توون دەبێتە هۆی دەردانی پرۆتینی ئەندرۆجین بەشێوەیەكی ڕێخراو كە یەكێكە لەو پرۆتینانەی لەلایەن پرۆستاتەوە دەدەدرێت و كاریگەری هەیە لەسەر ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی پرۆستات.

لەتوێژینەوەیەكی دیكەش كە لەنێوان هەردوو زانكۆی كالیفۆڕنیای ئەمریكی و كیۆی ژاپۆنی ئەنجامدرابوو، دەریخستووە كە ماددەی كاپسینی پێكهاتەی بیبەری توون، جگە لەوەی ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی پرۆستات كەمدەكاتەوە، كاریگەری لەسەر ڕیخۆڵەكان هەیە و لە ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە دەیانپارێزێت.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە2448