ته‌ندروستی

زیانی سەیركردنی تەلەفزیۆن بۆ هۆرمۆنی نێرینەی پیاوان

توێژینەوەیەكی پزیشكی پەیوەندی نێوان سەیركردنی تەلەفزیۆن و نەزۆكی ئاشكرا دەكات و ئاماژە بەوە دەكات ئەو پیاوانەی كاتێكی زۆر سەیری تەلەفزیۆن دەكەن ئەگەری نەزۆكبونیان زیاد دەبێت.

توێژینەوەكە لە زانكۆی هارفاردی ئەمریكا ئەنجامدراوە و دەریخستووە، ئەو پیاوانەی زۆرینەی كاتەكانیان بەسەیر كردنی تەلەفزیۆن بەسەر دەبەن و گرنگی بە ئەنجامدانی ڕاهێنانە وەرزشییەكان نادەن، هۆرمۆنی نێرینەیان كەمدەبێتەوە و سپێرمیان لاواز دەبێت.

توێژەرەكان ئاماژە بەوە دەكەن 20 كاتژمێر سەیركردنی تەلەفزیۆن لە هەفتەیەكدا زیانی بۆ پیاوان هەیە، لە بەرامبەردا 15 كاتژمێر وەرزشكردن لە هەفتەیەكدا لەو زیانانە كەمدەكاتەوە و هۆرمۆنەكانی نێرینە و سپێرم چالاك دەكات.

بەپێی توێژینەوەكە پێویستە پیاوان ئاگاداری جۆری ئەو وەرزشەش بن كە ئەنجامی دەدەن، چونكە زۆر ئەنجامدانی هەندێ جۆری وەرزش زیان بە هۆرمۆنەكانی پیاوان دەگەیەنێت، بە تایبەت پاسكیل سواری.

بەپێی ئەنجامەكانی توێژینەوەكە ئەوانەی كاتێكی زۆر بە وەرزش كردن بەسەر دەبەن و كەمترین كات سەیری تەلەفزیۆن دەكەن، هۆرمۆنەكانیان بە ڕێژەی %77 چالاكترە بە بەراورد بەوانەی كەمترین كات وەرزش دەكەن و زۆر سەیری تەلەفزیۆن دەكەن.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1059