ته‌ندروستی

حەبی دژە سكپڕی دەبێتە هۆی قژ ڕووتانەوە

زۆرن ئەو كەسانەی كێشەی قژ ڕووتانەوەیان هەیە بەتایبەت لەنێو خانماندا، بەڕای پسپۆڕانی تەندروستیش بەكارهێنانی حەبی دژە سكپڕی یەكێكە لە هۆكارەكانی قژ ڕووتانەوە.

بەپێی ئەنجامی چەند توێژینەوەیەكی پزیشكی دەركەوتووە بەكارهێنانی حەبی دژە سكپڕی دەبێتە هۆی لاوازكردنی تاڵەكانی قژ و هەڵوەرینی، بەوپێیەی ئەو جۆرە حەبە گۆڕانكاری لە هۆرمۆنەكانی لەشدا دروست و دەكات و قژ لاواز دەكات.

پسپۆڕەكان داوا لە خانمان دەكەن كە حەبی دژە سكپڕی بەكارنەهێنن، چونكە جگە لە زیانەكانی بۆ قژ، زیانی بۆ چەند ئەندامێكی دیكەی لەشیش هەیە.
بۆ چارەسەركردنی كێشەی قژ ڕووتانەوەش، پسپۆڕەكان داوا لە خانمان دەكەن گرنگی بە چارەسەری سروشتی بدەن، بەتایبەت خواردنی ئەو خۆراكانەی دەبنە هۆی بەهێزكردنی قژ بە تایبەت میوە و سەوزە جۆر بەجۆرەكان.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1802