ته‌ندروستی

خۆراكە كەم كالۆرییەكان كێشی لەش زیاد دەكەن

چەند پسپۆڕێك پاش ئەنجامدانی توێژینەوەیەك ئەنجامێكی تاڕادەیەك سەیر ئاشكرا دەكەن، ئەویش كاریگەری خۆراكە كەم كارۆلییەكانە لەسەر زیادبوی كێشی لەش.

چەند پسپۆڕێكی ئەمریكی ئاشكرای دەكەن كە خۆراكە كەم كالۆری و تەندروستەكانیش دەبنە هۆی زیادبونی كێشی لەش، ئەمەش پێچەوانەی ئەو زانیاریانەیە كە چەندین ساڵە باس لەوە دەكەن خۆراكە كەم كالۆرییەكان نابنە هۆی زیادبونی كێشی لەش.

بەڕای پسپۆڕەكان هەندێ كەس پێیان وایە خواردنە كەم كالۆرییەكان كێشی لەش زیاد ناكات، بۆیە بڕێكی زۆر لەو خۆراكانە دەخۆن، كە ئەمەش زیاد دەبێت لە پێویستی لەش و هۆكارێكی سەرەكی دەبێت بۆ زیادبونی كێشی لەش.

بەپێی توێژینەوەكە ئەمە پەیوەندی بە دەرونی مرۆڤەكانەوە هەیە، بۆیە پێویستە زیاتر گرنگی بە تایبەتمەندی و بڕی خواردنی خۆراكەكان بدرێت، بەمەش ئەگەری قەڵەوبوون و زیادبونی كێش كەمدەبێتەوە.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە2286