ته‌ندروستی

سودێکی گرنگی ماسی بۆ هەستی بیستن

لای هەمووان ئاشكرایە كە لاوازبونی هەستی بیستن پەیوەندییەكی بەهێزی بەهەڵكشانی تەمەنەوە هەیە، ئەمەش وای لە توێژەرەكان كردووە كە چەندین توێژینەوە ئەنجام بدەن بۆ كەمكردنەوەی ئەگەرەكانی لاوازبونی هەستی بیستن.

بەپێ ئەنجامی توێژینەوەیەكی ئەمریكی دەركەوتووە كە ماسی دەتوانێت ئەگەرەكانی لازبونی هەستی بیستن كەمبكاتەوە، لای ئەو كەسانەی كە تەمەنیان ڕووە و هەڵكشانە.

ئەنجامی توێژینەوەكە لە گۆڤاری ئەمریكان جۆرناڵ ئۆف كلینیكال نوتریشندا بڵاوكراوەتەوە ئاماژە بەوە دەكات كە ئۆمیگا سێی پێكهاتەی ماسی دەتوانێت هەستی بیستن لە لاوازبوون بپارێزێت، بەتایبەت لای كەسانی بەتەمەن.

توێژینەوەكە لەسەر 65 هەزار كەس ئەنجامدراوە بۆ ماوەی 18 ساڵ چاودێری بڕی خواردنی ماسی كراوە لای ئەو كەسانە، لە ئەنجامدا دەركەوتووە كە ئەو كەسانە هەفتانە دووجار ماسی دەخۆن، ئەگەری لاوازبونی هەستی بیستنیان پێنج هێندە كەمدەبێتەوە.

ئۆیگا سێ یەكێكە لەو ماددە پڕ سودانەی كە لە ماسیدا بونی هەیە و، بەپێی ئەنجامی توێژینەوەكان ئەگەری توشبوون بە چەندین نەخۆشی كەمدەكاتە لەوانە نەخۆشیەكانی دڵ و خانەكانی خوێن، هەورەها مرۆڤ دەپارێزێت لە توشبون بە شێرپەنجە و خەمۆكی هەوكردنی ئێسك.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1176