وه‌رزش

پاریس سان جێرمان ده‌یه‌وێت گاردیم بكاته‌ راهێنه‌ر

یانه‌ی‌ پاریس سانجێرمانی‌ فه‌ره‌نسی‌ بیر له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ گۆڕانكاری‌ له‌ راهێنه‌ره‌كه‌یدا بكات و لیۆناردۆ گاریدیمی‌ راهێنه‌ری‌ مۆناكۆ بۆ شوێنی‌ ئۆنای‌ ئیمری‌ بگوازێته‌وه‌.

رۆژنامه‌ی‌ ده‌یلی‌ مه‌یلی‌ به‌ریتانی‌ بڵاویكردۆته‌وه‌, یانه‌ی‌ پاریس سانجێرمان له‌ئێستادا ئامانجی‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ گاریدم بكاته‌ راهێنه‌ری‌ تیپه‌كه‌و شوێنی‌ ئۆنای‌ ئیمری‌ راهێنه‌ری‌ ئێستای‌ بگرێته‌وه‌.

ده‌یلی‌ مه‌یل ئه‌وه‌شی‌ بڵاویكردۆته‌وه‌, ناسر خلێفی‌ سه‌رۆكی‌ پی‌ ئێس جی‌ سه‌رسامه‌ به‌ تواناكانی‌ گاردیمی‌ راهێنه‌ری‌ مۆناكۆ و ده‌یه‌وێت له‌ داهاتوودا ئه‌و راهێنه‌ره‌ سه‌رپه‌رشتی‌ یانه‌كه‌ بكات.

لیۆناردۆ گاریدیم له‌ ساڵی‌ 2014 په‌یوه‌ندی‌ به‌ یانه‌ی‌ مۆناكۆوه‌ كرد و تا ساڵی‌ 2020 گرێبه‌ستی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌دا هه‌یه‌, وه‌رزی‌ رابردووش ئه‌نجامی‌ باشی‌ بۆ یانه‌كه‌ی‌ به‌ده‌ستهێنا و دوای‌ 17 ساڵ توانی‌ نازناوی‌ خولی‌ فه‌ره‌نسای‌ بۆ بباته‌وه‌و یانه‌كه‌شی‌ بۆ قۆناغی‌ پێش كۆتایی‌ چامپیۆنس لیگ سه‌رخست.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە888