وه‌رزش

ئه‌ندریا پێرلۆ بڕیاریی‌ وازهێنانی‌ له‌ یاریكردن ڕاگه‌یاند

ئه‌ندریا پێرلۆی‌ ئه‌ستێره‌ی‌ پێشوی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئیتاڵیا خاڵی‌ كۆتایی‌ یاریكردنی‌ له‌ ژیانی‌ وه‌رزشدا دانا و له‌ كۆتایی‌ مانگی‌ 12ی‌ ئه‌مساڵ به‌یه‌كجاری‌ واز له‌ یاریكرد ده‌هێنێت.

له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی‌ لاگازیتا دیلۆ سپۆرتی‌ ئیتاڵی‌ ئه‌ندریا پێرلۆ یاریزانی‌ هێڵی‌ ناوه‌راستی‌ نیویۆرك سیتی‌ ئه‌مریكی‌ رایگه‌یاند, دوای‌ كۆتایی‌ هاتنی‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی‌ كه‌ له‌ كۆتایی‌ مانگی‌ 12 ی‌ ئه‌مساڵ كۆتایی‌ دێت, بڕیاری‌ وازهێنانی‌ یه‌كجاری‌ له‌ یاریكردن راده‌گه‌یه‌نێت.

پێرلۆ راشیگه‌یاند, ئیتر كاتی‌ ئه‌وه‌یه‌ له‌ یاریكردن بوه‌ستم, چونكه‌ له‌ئێستادا به‌هۆی‌ ئازار و كێشه‌كانی‌ جه‌سته‌مه‌وه‌ توانای‌ راهێنانه‌كانم به‌باشی‌ نیه‌.

ئه‌ندریا پێرلۆی‌ پێشتر له‌ یانه‌كانی‌ ئینته‌ر میلان و ئه‌ی‌ سی‌ میلانی‌ یۆڤانتۆسی‌ ئیتاڵی‌ یاریكردوه‌و له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئیتاڵیاش توانی‌ نازناوی‌ جامی‌ جیهانی‌ 2006 له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی‌ بباته‌وه‌ كه‌ له‌ یاریی‌ كۆتایدا له‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ فه‌ره‌نسایان برده‌وه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە781