وه‌رزش

نوێر پێكانه‌كه‌ی‌ درێژه‌ ده‌كشێت

مانوێل نوێری‌ گۆڵچی‌ یانه‌ی‌ بایرن میونخ پێكانه‌كه‌ی‌ درێژه‌ ده‌كشێت و به‌هۆی‌ ئه‌نجامدانی‌ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی‌ تره‌وه‌, نزیكه‌ له‌وه‌ی‌ ئه‌م وه‌رزه‌ به‌ بێ‌ یاریكردن كۆتایی‌ پێبهێنێت.

تۆری‌ هه‌واڵی‌ تی‌ زێتی‌ ئه‌ڵمانی‌ ئاشكرایكردوه‌, پێكانه‌كه‌ی‌ مانوێل نوێر له‌وه‌ مه‌ترسیداره‌ كه‌ چاوه‌ڕوانده‌كرا و پێویستی‌ به‌ ئه‌نجامدانی‌ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی‌ تر هه‌یه‌.

به‌پێی‌ هه‌واڵه‌كه‌ی‌ تی‌ زێتی‌ ئه‌ڵمانی‌, به‌هۆی‌ ئه‌و پێكانه‌وه‌ پێده‌چێت نوێر بۆ چه‌ند مانگێگ دوای‌ ساڵی‌ تازه‌ش نه‌توانێت بگه‌ڕێته‌وه‌ ئه‌مه‌ش واتای‌ ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌م وه‌رزه‌ بۆ ئه‌و گۆڵچیه‌ كۆتایی‌ دێت.

تی‌ زێت ئاشكراشیكردوه‌, به‌هۆی‌ ئه‌و پێكانه‌وه‌ نوێر هه‌ره‌شه‌ی‌ به‌شداریكردنی‌ له‌ مۆندیالی‌ روسیاش به‌ شێوه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ له‌سه‌ره‌, چونكه‌ له‌ كاتی‌ چاكبونه‌وه‌شیدا ئه‌و یاریزانه‌ ناتوانێت وه‌ك ئاستی‌ پێشوی‌ ده‌ربكه‌وێت, ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ یانه‌ و هه‌ڵبژارده‌كه‌ی‌ دروست ده‌كات.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە550