وه‌رزش

هه‌ڵبژارده‌ی‌ چیلی‌ بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی‌ به‌ڕازیل گه‌یشته‌ ساوپاولۆ

شاندی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ چیلی‌ بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ به‌رازیل گه‌یشتنه‌ شاری‌ ساوپاولۆ و له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هانده‌رانی‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌شه‌وه‌ پێشوازی‌ كران.

هانده‌رانی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ چیلی‌ له‌به‌رده‌م ئه‌و هۆتێله‌ ئاماده‌بوون كه‌ وه‌ك شوێنی‌ مانه‌وه‌ له‌ شاری‌ ساوپاولۆ بۆ  شاندی‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌ ده‌ستنیشانكرابوو.

هه‌ڵبژارده‌ی‌ چیلی‌ له‌ دوا یاریی‌ پاڵاوتنه‌كان بۆ گه‌یشتن به‌ مۆندیالی‌ 2018ی‌ روسیا ده‌بێته‌ میوانی‌ به‌رازیل.

چیلی‌ له‌ ئێستادا به‌ كۆكردنه‌وه‌ی‌ 26 خاڵ پله‌ی‌ سێیه‌می‌ ریزبه‌ندی‌ یانه‌كانی‌ گرتووه‌و له‌كاتی‌ بردنه‌وه‌ یان یه‌كسانبوندا راسته‌وخۆ ده‌كاته‌ دوا یارییه‌كانی‌ مۆندیال، به‌ڵام له‌ كاتی‌ دۆڕاندندا ده‌بێت چاوه‌ڕوانی‌ ئه‌نجامی‌ یارییه‌كانی‌ تر بكات.

بۆ ئه‌و یارییه‌ ئارتۆر ڤیداڵ به‌هۆی‌ بونی‌ دوو كارتی‌ زه‌رده‌وه‌ ناتوانێت یاریی‌ بكات، بۆیه‌ یانه‌ی‌ بایرن میونخ داوای‌ له‌و یاریزانه‌ كردووه‌ چاوه‌ڕوانی‌ ئه‌و یارییه‌ نه‌كات و راسته‌وخۆ بگه‌ڕێته‌وه‌ ئه‌ڵمانیا.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە474