وه‌رزش

رامۆس و ریاڵ مه‌درید

یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید گرێبه‌ستی‌ سێرجۆ رامۆسی‌ به‌رگریكاری‌ بۆ وه‌رزێكیتر نوێكرده‌وه‌و ئه‌و یاریزانه‌ تا ساڵی‌ 2021 له‌ سانتیاگۆ بیرنابیۆ ده‌مێنێته‌وه‌.

رۆژنامه‌ی‌ ماركای‌ نزیك له‌ یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید بڵاویكرده‌وه‌, فلۆره‌نتینۆ پێرێزی‌ سه‌رۆكی‌ ریاڵ مه‌درید به‌هۆی‌ پته‌وی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ سێرجۆ رامۆسدا ئه‌و یاریزانه‌ی‌ رازیكردوه‌ كه‌ بۆ وه‌رزێكیتر گرێبه‌سته‌كه‌ی‌ نوێبكاته‌وه‌.

رۆژنامه‌كه‌ بڵاویشیكردۆته‌وه‌, رامۆس به‌ داواكه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ شاهانه‌ رازیبوه‌و گرێبه‌سته‌كه‌ی‌ تا 2021 درێژكردۆته‌وه‌, كه‌ له‌ ئێستا گرێبه‌سته‌كه‌ی‌ تا 2020 به‌رده‌وامی‌ هه‌یه‌.

به‌پێی‌ هه‌واڵه‌كه‌ی‌ رۆژنامه‌ی‌ ماركا, له‌ چه‌ند رۆژی‌ داهاتوودا ریاڵ مه‌درید به‌ ره‌سمی‌ نوێكردنه‌وه‌ی‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی‌ رامۆس راده‌گه‌یه‌نێت.

سێرجۆ رامۆسی‌ ئیسپانی‌ له‌ ساڵی‌ 2015 له‌ یانه‌ی‌ سیڤیلیه‌ی‌ ئیسپانیه‌وه‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ ریاڵ مه‌دریده‌وه‌ كردوه‌و له‌و كاته‌شه‌وه‌ تا ئێستا توانیویه‌تی‌ 16 نازناو له‌گه‌ڵ یانه‌ مه‌دریدییه‌كه‌دا به‌ده‌ست بهێنێت.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە726