وه‌رزش

پاڵاوتنی‌ مۆندیال: میسڕ به‌ بردنه‌وه‌ی‌ له‌ كۆنگۆ ده‌گاته‌ مۆندیال

له‌ پاڵاوتنی‌ هه‌ڵبژارده‌كانی‌ كیشوه‌ری‌ ئه‌فریقادا، ئه‌مشه‌و هه‌ڵبژارده‌ی‌ میسر رووبه‌رووی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ كۆنگۆ ده‌بێته‌وه‌و بردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و یارییه‌ش میسڕییه‌كان ده‌گه‌یه‌نێته‌ مۆندیال.

یاریزانانی‌ هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی‌ میسڕ و كۆنگۆ دوا یه‌كه‌ی راهێنانیان بۆ رووبه‌روبونه‌وه‌ی‌ یه‌كتر ئه‌نجامدا كه‌ بریاره‌ یارییه‌كه‌ ئه‌مشه‌و كاتژمێر 8 به‌ كاتی‌ هه‌ولێر له‌نێو یاریگای‌ شاری‌ ئه‌سكه‌نده‌رییه‌ به‌رێوه‌بچێت.

هه‌ڵبژارده‌ی‌ كۆنگۆ هیچ هیوایه‌كی‌ بۆ گه‌یشتن به‌ مۆندیال نیه‌ چونكه‌ له‌ 4 یاریی‌ رابردوودا ته‌نها یه‌ك خاڵی‌ كۆكردۆته‌وه‌، له‌به‌رامبه‌ردا میسڕ پێویستی‌ به‌ بردنه‌وه‌ هه‌یه‌ تا راسته‌وخۆ بگاته‌ دوا یارییه‌كانی‌ مۆندیالی‌ 2018ی‌ روسیا.

هه‌ڵبژارده‌ی‌ میسر له‌ یاریی‌ رۆیشتنی‌ پاڵاوتنه‌كاندا به‌ دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێك له‌ كۆنگۆی‌ برده‌وه‌ ئه‌وه‌ش حه‌وته‌ بردنه‌وه‌ی‌ بوو له‌ 8 رووبه‌روبونه‌وه‌ی‌ نێوانیاندا، له‌ كاتێكدا كۆنگۆ له‌ ساڵی‌ 1983ه‌وه‌ نه‌یتوانیوه‌ له‌ میسڕ بباته‌وه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە346