وه‌رزش

ڤیدیۆ.. پاڵاوتنی‌ مۆندیال: پرتوگال ئه‌ندۆرای‌ توشی‌ شكست كرد

هه‌ڵبژارده‌ی‌ پرتوگالیش سه‌ركه‌وتنی‌ به‌سه‌ر ئه‌ندۆرادا تۆماركرد و بردنه‌وه‌ی‌  یاریی‌ داهاتوش راسته‌وخۆی‌ ده‌یگه‌یه‌نێته‌ مۆندیالی‌ روسیا، رۆناڵدۆش ژماره‌ی‌ پێوانه‌یی‌ گۆفری‌ چیتالۆی‌ یه‌كسانكرده‌وه‌.

له‌ یارییه‌كیتری‌ پاڵاوتنه‌كان بۆ گه‌یشتن به‌ مۆندیالی‌ داهاتوو و له‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ دووه‌مدا, هه‌ڵبژارده‌وی‌ پرتوگال بوه‌ میوانی‌ ئه‌ندۆرا.

له‌ تایمی‌ یه‌كه‌مدا دوای‌ له‌ده‌ستدانی‌ چه‌ند هه‌لێكی‌ گۆڵكردن به‌ تایبه‌ت له‌لایه‌ن یاریزانانی‌ پرتوگاله‌وه‌ به‌ بێ‌ گۆڵ كۆتایی‌ هات.

له‌ تایمی‌ دووه‌مدا پرتوگال ده‌ستپێشخه‌ری‌ كرد و له‌ خوله‌كی‌ 63 دا كریستیانۆ رۆناڵدۆ به‌ربه‌رستی‌ یه‌كسانبونی‌ شكاند و گۆڵی‌ پێشكه‌وتنی‌ تۆماركرد، به‌وه‌ی‌ ئه‌و یاریزانه‌ كۆی‌ گۆڵه‌كانی‌ بۆ پرتوگال كرده‌ 79 گۆڵ و  ژماره‌كه‌ی‌ گۆفری‌ چیتالۆی‌ هاونیشتمانی‌ یه‌كسانكرده‌وه‌, دواتر و له‌ خوله‌كی‌ 86 دا ئه‌ندریه‌ سیلڤا پرتوگالی‌ كرده‌ خاوه‌نی‌ گۆڵی‌ دووه‌م.

به‌و ئه‌نجامه‌ش پرتوگال به‌ 24 خاڵ له‌ پله‌ی‌ دووه‌می‌ ریزبه‌ندیدا مایه‌وه‌و ئه‌ندۆراش به‌ 4 خاڵ كۆتا پله‌ی‌ ریزبه‌ندییه‌كه‌ی‌ گرتوه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە519