وه‌رزش

ڤیدیۆ.. پاڵاوتنی‌ مۆندیال: هۆڵه‌ندا هیوایه‌كی‌ كه‌می‌ بۆ گه‌یشتن به‌ مۆندیال هه‌یه‌

هه‌ڵبژارده‌ی‌ هۆڵه‌نداش دوای‌ بردنه‌وه‌ی‌ له‌ بیلا روسیا به‌ سێ‌ گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێك, هیوایه‌كی‌ كه‌می‌ بۆ گه‌یشتن به‌ مۆندیال بۆ گه‌رایه‌وه‌.

هه‌ر له‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ یه‌كه‌می‌ پاڵاوتنه‌كانی‌ كیشوه‌ری‌ ئه‌وروپا بۆ گه‌یشتن به‌ مۆندیالی‌ روسیا, بیلا روسیا و هۆڵه‌ندا ڕووبه‌ڕووی‌ یه‌كتر بونه‌وه‌.

له‌ تایمی‌ یه‌كه‌مدا هۆڵه‌ندا به‌ گۆڵێكی‌ بێه‌رامبه‌ر پێشكه‌وت گۆڵه‌كه‌ش دیفی‌ برۆبر له‌ خوله‌كی‌ 24 دا تۆماریكرد.

له‌ تایمی‌ دووه‌مدا بیلا روسیا هه‌ر زوو ئه‌نجامه‌كه‌ی‌ له‌ خوله‌كی‌ 55 دا له‌ رێگه‌ی‌ ڤۆلۆدكۆوه‌ یه‌كسانكردوه‌, به‌ڵام دوای‌ ئه‌و گۆڵه‌ هۆڵه‌ندییه‌كان به‌به‌هێزی‌ ده‌ركه‌وتن و دوو گۆڵیان له‌ خوله‌كه‌كانی‌ 84 له‌ رێگه‌ی‌ ئارین رۆبن به‌ لێدانی‌ سزا و مه‌مفیس دیبای‌ له‌ خوله‌كه‌كانی‌ كۆتایدا تۆماركرد, یارییه‌كه‌ش به‌ سێ‌ گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێك به‌ سودی‌ هۆڵه‌ندا كۆتای هات.

به‌و ئه‌نجامه‌ش هۆڵه‌ندا به‌ 16 له‌ پله‌ی‌ سێیه‌مدایه‌و هیوایه‌كی‌ كه‌می‌ بۆ گه‌یشتن به‌ مۆندیال بۆ گه‌رایه‌وه‌و بیلا روسیاش به‌ 5 پله‌ی‌ پێنجه‌می‌ گرتوه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە357