ته‌ندروستی

سودی فستق بۆ توشبووانی شەكرە

فستق یەكێكە لەو چەرەساتانەی سودێكی زۆری بۆ تەندروستی لەش هەیە بەشێوەیەكی گشتی، هەوكات سودی بۆ ئەو كەسانە هەیە كە توشبووی نەخۆشی شەكرەن.

فستق وەكو چارەسەر بۆ چەند نەخۆشیەك بەكاردەهێنرێت چونكە چەند زەیتێكی تێدایە كە كاریگەری هەیە لەسەر كەمبونەوەی ڕێژەی شەكر لە خوێندا هەورەهاڕێكخستنی ئاستی چەوریەكان.

بەپێی ئەنجامی توێژینەوە پزیشكییەكان خواردنی فستقی حەلەبی بە شێوەیەكی پۆزەتیڤ كاردانەوەی لەسەر ڕێژەی شەكری خوێن هەیە و خواردنی بەشێوەیەكی ڕێكخراو مەترسی توشبون بە جوری دووی نەخۆشی شەكرە كەمدەكاتەوە چونكە توانای جەستە لە وەرگرتنی ئەنسۆلین باشتر دەكات.

  جگە لەو سودانە بۆ ڕێژەی شەكری خوێن، خواردنی فستق لەش لە مەترسی توشبون بە نەخۆشیەكانی دڵ و بەرزبونەوەی ڕێژەی كۆڵستڕۆڵ دەپارێزێت و چەورە كەڵەكەبووەكان كەمدەكاتەوە و هۆكارە بۆ دابەزاندنی كێش.

لەگەڵ ئەو سودانەشدا نابێت زۆر خۆری لە خواردنی ئەو چەرەساتەدا بكرێت چونكە زۆر خواردنی سودەكانی دەگۆڕێت بۆ زیان.



تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە3647