وه‌رزش

سلێمانی‌: بنكه‌یه‌ك بۆ به‌كلتوركردنی‌ پاسكیلسواری‌ كرایه‌وه‌

له‌ سلێمانی‌ بنكه‌یه‌ك بۆ به‌كلتوركردنی‌ پاسكیلسواری‌ كرایه‌وه‌, سه‌رپه‌رشتیاری‌ پرۆژه‌كه‌ش ده‌ڵێت یه‌كه‌مینجاره‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ عێراق و هه‌رێمی‌ كوردستان كارێكی‌ له‌و جۆره‌ ئه‌نجامبدرێت.

پرۆژه‌ی‌ پاسكیلسواری‌ بۆ به‌كلتور كردنی‌ ئه‌و یارییه‌ بۆ كوڕان و كچان له‌ ته‌مه‌نه‌ جیاوازه‌كاندا ڕۆژانه‌ له‌ ناو پاركی‌ هه‌واری‌ شاردا ئه‌نجامده‌درێت و له‌ لایه‌ن ڕاهێنه‌ری‌ تایبه‌ته‌وه‌ ڕاهێنان به‌و كه‌سانه‌ ده‌كرێت كه‌ ئاره‌زووی‌ فیربوونی‌ پاسكیل ده‌كه‌ن, له‌یه‌كه‌م هه‌نگاوی‌ پرۆژه‌كه‌شدا نزیكه‌ی‌ 70 پایسكل تایبه‌ت به‌و یارییه‌ دابینكراوه‌.

سه‌رپه‌رشتیاری‌ پرۆژه‌كه‌ش ده‌ڵێت ئامانجیانه‌ ئه‌وه‌یه‌ یاریزانانی‌ پاسكیلسواری‌ به‌شداری‌ پاڵه‌وانێتیه‌كانی‌ عێراق و هه‌رێمی‌ كوردستان پێبكه‌ن.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1619