ته‌ندروستی

توشبووانی زەهایمەر بۆ سێ هێندە زیاد دەكات

بەپێی چەند ئاماری چەند دەزگا تەندروستی جیهانی ژمارەی ئەو كەسانەی بە دەست زەهایمەرەوە دەناڵێنن لە زیادبوندایە بە جۆرێك پێشبینی دەكرێت لە 30 ساڵی داهاتوودا ژمارەی توشبووان بەو نەخۆشییە سێ هێندە زیاد بكات.

بەپێی ئامارەكانی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لەئێستادا ژمارەی توشبووان بە نەخۆشی زەهایمەر بە 44 ملیۆن كەسە و ئامارە تەندروستییەكانیش پێشبینی دەكەن لە ساڵی 2030 ئەو ژمارەیە بۆ 75 ملیۆن بەرزبێتەوە و لە ساڵی 2050شدا بگاتە 147 ملیۆن كەس، زۆرینەی ئەو كەسانەش لە بەساڵاچوانن و تەمەنیان سەروی 60 ساڵە.

ئەم زیاد بونە لە ڕێژەی توشبوون بە نەخۆشی زەهایمەر زیاتر ئەو وڵاتانە دەگرێتەوە كە باری داراییان خراپە، بەجۆرێك ئەو وڵاتانەی داهاتی تاك تێیدا نزمە، نەخۆشییەكە چەند هێندە تیایاندا زیاد دەبێت.

زەهایمەر یەكێكە لە نەخۆشییە بڵاوەكانی جیهان كە لەگەڵ هەڵكشانی تەمەندا توشی مرۆڤ دەبێت، ساڵانەش لە 21 مانگی ئەیلولدا یادی ڕۆژی جیهانی ئەو نەخۆشییە دەكرێتەوە، كە مەبەست لێی هۆشیاركردنەوەی زیاتر هاوڵاتیانە سەبارەت بە نەخۆشییەكە.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە905