ته‌ندروستی

پەنیر هاوشێوەی ماددەی هۆشبەرە...بزانە بۆ؟

زانایانی بواری تەندروستی ئاشکرایدەکەن پەنیر لە پێکهاتەکەیدا مادەیەکی کیمیاوی تێدایە، كه‌ هاوشێوەی ئەو مادەیە کە لە پێکهاتەی مادەهۆشبەرەکان هەیە.

بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەی ئیندیپێندنتی بەریتانی، توێژینەوەکە لەسەر ١٢٠ خوێندکار کراوە تاوەکو بزانرێت چ جۆرە خۆراکێک کاریگەری لەسەر بەشەکانی مێشک هەیەو ئاڵوودەی ئەو جۆرە خواردنەی دەکات.

 ئەنجامی توێژینەوەکە دەریدەخات پەنیر وزەیەکی رادەبەدەری هەیەو وا دەکات مێشک ئاڵوودەی خواردنی بێت، چونکە مادەی کازینی تێدایە کە پرۆتینی سەرەکەییە و لە شیر بەرهەم دەهێنرێت ، بەمەش هاوشێوەی ماددە هۆشبەرەکان مرۆڤ ئاڵوودە دەکات. 

زانایان رایدەگەینن خواردنی پەنیر پێش خەوتن دەبێتە هۆی  بینینی خه‌وی خۆش، کە پێچەوانەی ئەنجامی توێژینەوەکانی پێشووترە کە دەریخستبوو خواردنی پەنیر دەبێتە هۆی بینینی خه‌وی ناخۆش.
 

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە2789