وه‌رزش

مانچسته‌ر یونایتد گریزمان ده‌گوازێته‌وه‌ ریزه‌كانی‌

یانه‌ی‌ مانچسته‌ر له‌ گواستنه‌وه‌ی‌ ئه‌نتوان گریزمانی‌ فه‌ڕه‌نسی‌ نزیكده‌بێته‌وه‌و به‌پێی‌ هه‌واڵی‌ رۆژنامه‌كانی‌ ئینگلته‌را وه‌رزی‌ داهاتوو ئه‌و یاریزانه‌ درێسی‌ شه‌یتانه‌ سوره‌كان ده‌پۆشێت.

رۆژنامه‌كانی‌ ئینگلته‌را بڵاویانكردۆته‌وه‌، یانه‌ی‌ مانچسته‌ر یونایتد له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌ری‌ كاره‌كانی‌ گریزمان رێككه‌وتووه‌و ئه‌و یاریزانه‌ وه‌رزی‌ داهاتوو ده‌چێته‌ ئینگلته‌را و ده‌بێته‌ یاریزانی‌ یانه‌كه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، مانچسته‌ر یونایتد له‌ پێناو گریزماندا بڕی‌ 100 ملیۆن یۆرۆ ده‌داته‌ یانه‌ی‌ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید و درێسی‌ ژماره‌ 7ی‌ یانه‌كه‌ پێشكه‌شی‌ یاریزانه‌ فه‌ڕه‌نسییه‌كه‌ ده‌كات.

هه‌رچه‌نده‌ پێشتر ئاماژه‌ به‌وه‌كرابوو كه‌ گریزمان له‌كاتی‌ گواستنه‌وه‌ هاوینه‌دا یانه‌ی‌ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به‌جێده‌هێڵێت به‌ڵام به‌هۆی‌ سزادانی‌ یانه‌كه‌ و راگرتنی‌ له‌ گواستنه‌وه‌ی‌ یاریزانان بڕیاری مانه‌وه‌ی‌ له‌ یانه‌ ئیسپانیه‌كه‌ راگه‌یاند.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1180