وه‌رزش

یوفا كۆی‌ گشتی‌ خه‌ڵاته‌كانی‌ چامپیۆنس لیگی‌ ئاشكراكرد

پێش ده‌ستپێكردنی‌ یارییه‌كانی‌ خولی‌ یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی‌ وه‌رزی‌ نوێ‌، یه‌كێتیی‌ تۆپی‌ پێی‌ ئه‌وروپا خه‌ڵاته‌كانی‌ ئه‌و خوله‌ی‌ دیاریكردو كۆی‌ گشتی‌ خه‌ڵاته‌كان یه‌ك ملیارو 319 ملیۆن یۆرۆیه‌.

یوفا له‌به‌رامبه‌ر به‌شداریكردنی‌ هه‌ر یانه‌یه‌ك له‌ چامپیۆنس لیگ بڕی‌ 12 ملیۆن و 700 هه‌زار یۆرۆی‌ دیاریكردووه‌.

 بۆ هه‌ر بردنه‌وه‌یه‌كی‌ قۆناغی‌ كۆمه‌ڵه‌كانیش بڕی‌ یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار یۆرۆ دیاریكراوه‌، له‌كاتی‌ یه‌كسانبونیشدا یانه‌كان بڕی‌ 500 هه‌زار یۆرۆ وه‌رده‌گرن.

یوفا دوای‌ قۆناغی‌ كۆمه‌ڵه‌كان بڕه‌ پاره‌ی‌ پاداشتی‌ زیادكردووه‌و بۆ قۆناغی‌ 16 كه‌ شه‌ش ملیۆن یۆرۆیه‌، هه‌روه‌ها ئه‌و یانه‌یه‌ی‌ ده‌گاته‌ قۆناغی‌ چاره‌كی‌ كۆتایی‌ بڕی‌ 8 ملیۆن و 500 هه‌زار یۆرۆ وه‌رده‌گرێت، بڕی‌ 7 ملیۆن و 500 هه‌زاریش بۆ یانه‌ی‌ سه‌ركه‌وتوو بۆ قۆناغی‌ پێش كۆتایی‌ دیاریكراوه‌، ئه‌و یانه‌یه‌شی‌ ده‌گاته‌ یاریی‌ كۆتایی‌ بڕی‌ 11 ملیۆن یۆرۆ وه‌رده‌گرێت و براوه‌ی‌ یاریی‌ كۆتایش به‌ 15 ملیۆن و 500 هه‌زار یۆرۆ خه‌ڵاتده‌كرێت.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە994