وه‌رزش

بایرن میونخ داڤید ئالابای‌ له‌ده‌ستدا

یانه‌ی‌ بایرن میونخی‌ ئه‌ڵمانی‌ زه‌برێكی‌ گه‌وره‌ی‌ به‌ركه‌وت و به‌هۆی‌ پێكانه‌وه‌ نزیكه‌ی‌ مانگێك له‌ تواناكانی‌ داڤید ئالابای‌ یاریزانی‌ هێڵی‌ به‌رگری‌ بێبه‌ش ده‌بێت.

یانه‌ی‌ بایرن میونخی‌ ئه‌ڵمانی‌ له‌سه‌ر سایتی‌ فه‌رمی‌ خۆی‌ بڵاویكرده‌وه‌, داڤید ئالابا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی‌ نه‌مسا به‌رامبه‌ر جۆرجیا له‌ یارییه‌كانی‌ پاڵاوتنی‌ كیشوه‌ری‌ ئه‌وروپا بۆ گه‌یشتن به‌ مۆندیالی‌ روسیا , له‌ پاژنه‌ی‌ پێی راستیدا توشی‌ پێكان بوه‌ هه‌ربه‌و هۆیه‌شه‌وه‌ نه‌یتوانی‌ ئه‌و یارییه‌ ته‌واو بكات.

به‌پێ زانیارییه‌كانی‌ راپۆرتی‌ پزیشكییه‌كانی‌ یانه‌ باڤارییه‌كه‌, به‌هۆی‌ ئه‌و پێكانه‌وه‌ ئالابا پێویستی‌ به‌ وه‌رگرتنی‌ چاره‌سه‌ر و پشوو هه‌یه‌, هه‌ربۆیه‌ نزیكه‌ی‌ سێ‌ بۆ چوار هه‌فته‌ له‌ یاریگاكان دورده‌كه‌وێته‌وه‌, به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ ئه‌و یاریزانه‌ له‌ یاریی‌ یانه‌كه‌ی‌ به‌رامبه‌ر هۆڤینهایم له‌هه‌فته‌ی‌ سێیه‌می‌ بۆندس لیگا ناتوانێت به‌شداری‌ بكات.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە479