وه‌رزش

كیلیان مباپێ به‌شداری‌ یه‌كه‌م ڕاهێنانی‌ پاریس سان جێرمانی‌ كرد

كیلیان مباپێ به‌شداری‌ یه‌كه‌م راهێنانی‌ یانه‌ی‌ پاریس سان جێرمانی‌ كردو بۆ یاریی‌ داهاتووی‌ یانه‌كه‌ش به‌رامبه‌ر میتز ئاماده‌یه‌.

دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ یانه‌ی‌ پاریس سان جێرمانی‌ فه‌ڕه‌نسی‌ كیلیان مباپێ به‌ هانده‌ران و راگه‌یاندنه‌كان ناساند، ئه‌و یاریزانه‌ به‌شداری‌ یه‌كه‌م ڕاهێنانی‌ یانه‌كه‌ی‌ كرد.

مباپێ دوای‌ چونه‌ نێو یاریگا له‌لایه‌ن یاریزانه‌كانه‌وه‌ به‌خێرهاتنی‌ كراو دواتر یه‌كه‌یه‌كی‌ راهێنانی‌ ئه‌نجامدا.

یانه‌ی‌ پاریس سانجێرمان شه‌وی‌ هه‌ینی‌ داهاتوو به‌رامبه‌ر یانه‌ی‌ میتز یاریی‌ ده‌كات و ئه‌گه‌ر زۆره‌ له‌ تایمی‌ دووه‌مدا ئۆنای‌ ئیمری‌ راهێنه‌ر بۆ چه‌ند خوله‌كێك به‌شداری‌ به‌ مباپێ بكات چونكه‌ ئه‌و یاریزانه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی‌ فه‌ڕه‌نسا به‌شداری‌ دوو یاریی‌ پاڵاوتنه‌كانی‌ كردو له‌ رووی‌ توانای‌ جه‌سته‌ییه‌وه‌ هیچ كێشه‌یه‌كی‌ نیه‌.

مباپێ به‌ شێوه‌ی‌ خواستن له‌ یانه‌ی‌ مۆناكۆوه‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ پاریس سانجێرمانه‌وه‌ كردو وه‌رزی‌ داهاتوش به‌ بڕی‌ 180 ملیۆن یۆرۆ ده‌بێته‌ یاریزانی‌ یانه‌ پاریسییه‌كه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە421