وه‌رزش

فیفا بڕیاریدا یاریی‌ نێوان ئه‌فریقای‌ باشوور و سه‌نیگال دووباره‌ بكرێته‌وه‌

یه‌كێتیی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ تۆپی‌ پێ بڕیاری‌ دووباره‌ كردنه‌وه‌ی‌ یاریی‌ نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌فریقای‌ باشوور و سه‌نیگال ده‌دات و ناوبژیوانێكیش بۆ هه‌تا هه‌تایی راده‌گێرت.

دادگای‌ كاسی‌ وه‌رزشی‌ دوای‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ له‌ ئه‌نجامی‌ یاریی‌ نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌فریقای‌ باشوور و سه‌نیگال كه‌ به‌ دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێك به‌سودی‌ ئه‌فریقا باشوور كۆتایی‌ هاتبوو، بریاریدا به‌ په‌سه‌ند نه‌كردنی‌ ئه‌نجامی‌ ئه‌و یارییه‌، بۆیه‌ فیفا ناچاركرا بڕیاری‌ دوو باره‌كردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و یارییه‌ له‌ پاڵاوتنی‌ هه‌ڵبژارده‌كانی‌ كیشوه‌ری‌ ئه‌فریقا بدات.

هه‌روه‌ها دادگای‌ كاس بڕیاریدا به‌ راگرتنی‌ جۆزیف لامبتی‌ ناوبژیوانی‌ گانی‌ ئه‌ویش به‌هۆی‌ هه‌ژماركردنی‌ لێدانێكی‌ سزای‌ نادروست بۆ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌فریقای‌ باشوور و یاریكردن به‌ ئه‌نجامی‌ ئه‌و یارییه‌وه‌.

بریاریشه‌ دوای‌ ساڵێك، رۆژی‌ 14ی‌ مانگی‌ 11ی‌ داهاتوو یاریی‌ نێوان ئه‌فریقای‌ باشوور و سه‌نیگال دووباره‌ بكرێته‌وه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1215