وه‌رزش

لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ئه‌نجامی‌ یارییه‌كانی نێوان سعودیه‌ و ژاپۆن و ئێران و سوریا ده‌كرێت

یه‌كێتیی‌ تۆپی‌ پێی‌ ئاسیا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ئه‌نجامی‌ دوو یاریی‌ پاڵاوتنه‌كان ده‌كات و له‌ ئه‌گه‌ری‌ یاریكردن به‌ ئه‌نجامه‌كانیشه‌وه‌ هه‌ڵبژارده‌كان سزاده‌دات.

سه‌رچاوه‌كانی‌ هه‌واڵ بڵاویانكردۆته‌وه‌، یه‌كێتیی‌ تۆپی‌ پێی‌ ئاسیا بڕیاریداوه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ئه‌نجامی‌ یاریی‌ نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی‌ سعویه‌و ژاپۆن له‌ پاڵاوتنه‌كانی‌ مۆندیالدا بكات كه‌ سعودیه‌ یارییه‌كه‌ی‌ برده‌وه‌و گه‌یشته‌ مۆندیال، ئه‌ویش دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ یه‌كێتیه‌كه‌ چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی‌ ده‌نگی‌ له‌سه‌ر یاریكردن به‌ ئه‌نجامی‌ ئه‌و یارییه‌وه‌ ده‌ستكه‌وتووه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، به‌ هه‌مان شێوه‌ش لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ئه‌نجامی‌ یاریی‌ نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی‌ سوریا و ئێران ده‌كرێت كه‌ له‌ دوا خوله‌كه‌كاندا سوریا گۆڵی‌ به‌رامبه‌ری‌ تۆماركردو بۆ پاشكۆی‌ پاڵاوتنه‌كان سه‌ركه‌وت.

له‌ ئه‌گه‌ری‌ یاریكردن به‌ ئه‌نجامه‌كانه‌وه‌ ئه‌وا هه‌ر چوار هه‌ڵبژارده‌كه‌ سزاده‌درێن و سه‌رجه‌م ئه‌نجامه‌كانیان ده‌سڕێننه‌وه‌ و ناتوانن به‌شداری‌ مۆندیال بكه‌ن.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1333