ته‌ندروستی

پسپۆڕێكی نەخۆشییەکانی دڵ: خواردنی گۆشتی سوور بە چەورییەکەیەوە تەندروستیترین خۆراکە

پسپۆڕی بواری نەخۆشییەکانی دڵ و هەناو، پڕۆفیسۆر دکتۆر جانان کاراتای، بەپێویستی دەزانێت گۆشتی سوور لەگەڵ چەورییەکەی پێکەوە بخورێت، راشیگەیاند: "بە دڵنیاییەوە لەشی مرۆڤ پێویستی بە گۆشتی سوورە. بەڵام چۆنێتی ئامادەکردنی زۆر گرنگە. سوورکردنەوەی مەترسیدارە. بەڵام ئەگەر ببرژێرێت یان بکوڵێنرێت تەندروستیترین چێشتە".

پڕۆفیسۆر دکتۆر جانان کاراتای،پسپۆڕی بواری نەخۆشییەکانی دڵ و هەناو، راشیگەیاند: "بە دڵنیاییەوە لەشی مرۆڤ پێویستی بە گۆشتی سوورە. بەڵام چۆنێتی ئامادەکردنی زۆر گرنگە. سوورکردنەوەی مەترسیدارە. بەڵام ئەگەر ببرژێرێت یان بکوڵێنرێت تەندروستیترین چێشتە".

کاراتای، هۆشداری خۆی دا لەبارەی بەکارهێنانی خوێ و وتی: "خوێ، بەتایبەت خوێی زبر زۆر گرنگە، ئەو کاتانەی کە ئارەقە دەکەیتەوە، نابێت بێ خوێ بین. ئەوانەشی دەرمانی دڵ وەردەگرن، نابێت بێ خوێ بن، چونکە دۆخیان تێکدەچێت.سەریان گێژ دەخوات. بۆیە دەبێت سەردانی پسپۆرتی تایبەت بکەن لەگەڵ وەرگرتنی دەرمانەکاندا".

کاراتای ئاماژەی بەوەش دا کە دەبێت لە وەرزی هاویندا ئاگاداری ئەو خواردن و خواردنەوان بن کە لە بۆفیەی کراوەدا پێشکەش دەکرێت. 


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە14259