ته‌ندروستی

مەترسییەکی گەورەی کاربۆهیدرات ئاشکرا دەبێت

توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایدەکات کاربۆهیدرات لە چەوری مەترسیدارترەو مردنی پیش وەخت زیاددەکات.

تۆڕی سی بی ئێسی ئەمریکا، نوسیویەتی پێشتر توێژینەوەیەک لە ١٨ وڵات لەسەر ١٣٥ هەزار کەس ئەنجامدراوەو تێیدا دەرکەوتوە چەوری گەورەترین مەترسییە بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ.

 لەبەرامبەر ئەمەدا ئەنجامی توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات  کە کاربۆهیدرات گەورەترین مەترسییە بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ و مردنی پێشوەختی زیاتر دەکات.

توێژەران روونیدەکەنەوە ئەو کەسانەی رۆژانە بە رێژەی لە 77% کاربۆهیدرات دەخۆن مردنی پێشوەختیان بە ٢٨% زیاددەکات، لەبەرامبەردا ئەو کەسانەی رۆژانە بە رێژەی لە ٣٥% چەوری دەخۆن ئەگەری توشبونیان بە مردنی پێشوەخت کەمتر لە 32% ەو کەمتر لە ١٨% جەڵتەی مێشک.

توێژەران تێبینیان کردوە رۆژانە خواردنی چەوری بەڕێژەی لە ٣% مردنی پێشوەخت زیاتر دەکات وەک لەو کەسانەی لە %١٣ چەوری دەخۆن.

بۆ خۆپاراستن لە مردنی پیشوەخت پێویستە بڕێکی زۆر لە سەوزەو میوە و پاقلەمەنیان بخۆرێت تاوەکو ڕێژەی کاربۆهیدرات لەجەستەدا کەمبێتەوە.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە2545