وه‌رزش

ڤیدیۆ.. ماندزۆكیچ خه‌ڵاتی‌ جوانترین گۆڵی‌ پێبه‌خشرا

ماریۆ ماندزۆكیچی‌ هێرشبه‌ری‌ یانه‌ی‌ یۆڤانتۆس خه‌ڵاتی‌ جوانترین گۆڵێ‌ وه‌رزی‌ رابردووی‌ پێبه‌خشرا كه‌ له‌گۆڵی‌ یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌دریدی‌ تۆماركرد.

یه‌كێتیی تۆپی‌ پێی ئه‌وروپا له‌ڕێگه‌ی‌ ده‌نگدانه‌وه‌ جوانترین گۆڵی‌ وه‌رزی‌ 2016-2017ی‌ دیاریكرد كه‌ چه‌ند گۆڵێك پاڵێورابون بۆ بردنه‌وه‌ی‌ خه‌ڵاته‌كه‌.

دوای‌ كۆتایهاتنی‌ ده‌نگدانه‌كه‌، گۆڵه‌كه‌ی‌ ماریۆ ماندزۆركیچ كه‌ له‌یاریی كۆتایی چامپیۆنس لیگ به‌رامبه‌ر ریاڵ مه‌دریده‌ تۆماریكرد، زۆترین ده‌نگی‌ به‌ده‌ستهێنا‌و به‌جوانترین گۆڵ دیاریكرا.

گۆڵه‌كه‌ی‌ موسا سۆی‌ یاریزانی‌ یانه‌ی‌ فه‌نه‌ربه‌خچه‌ش كه‌ له‌ خولی‌ ئه‌وروپی‌ له‌یانه‌ی‌ مانچسته‌ر یونایتد تۆماریكرد، 97 هه‌زار‌و 12 ده‌نگی‌ به‌ده‌ستهێنا‌و له‌پله‌ی‌ دوه‌مدا هات.

له‌پله‌ی‌ سێیه‌میشدا گۆڵی‌ جۆردی‌ مۆبۆلای‌ یاریزانی‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ هات كه‌ له‌ خولی‌ لاوانی‌ یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی‌ ئه‌وروپا له‌ دۆرتمۆندی‌ تۆماركرد.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە683