وه‌رزش

رۆما به‌ خواستن بۆ وه‌رزێك پاتریك چیكی‌ كڕی‌

یانه‌ی‌ رۆمای‌ ئیتاڵی‌ به‌ خواستن و بۆ ماوه‌ی‌ یه‌ك وه‌رزه‌ پاتریك چیكی‌ له‌ یانه‌ی‌ سه‌مپه‌ردۆریاوه‌ بۆ ریزه‌كانی‌ گواسته‌وه‌.

یانه‌ی‌ رۆمای‌ ئیتاڵی‌ له‌سه‌ر سایتی‌ فه‌رمی‌ خۆی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ پاتریك چیكی‌ چیكی‌ له‌ یانه‌ی‌ سه‌مپه‌دۆریاوه‌ بۆ ریزه‌كانی‌ راگه‌یاند و بۆ وه‌رزێك و به‌ خواستن گرێبه‌ستی‌ له‌گه‌ڵدا ئیمزا كرد.

به‌ پێی‌ هه‌واڵی‌ یانه‌كه‌ی‌ پایته‌خت, له‌به‌رامبه‌ر یاریكردنی‌ چیك بۆ ئه‌و وه‌رزه‌, یانه‌ی‌ رۆمای‌ بری‌ 5 ملیۆن یۆرۆ به‌و یاریزانه‌ ده‌دات, ئه‌مه‌ جگه‌ی‌ له‌وه‌ی‌ دوای‌ ته‌واوبونی‌ ماوه‌ی‌ خواستنه‌وه‌كه‌ی‌ ده‌توانێت به‌ بری‌ 9 ملیۆن یۆرۆ بیكڕێت.

دوای‌ ئیمزاكردنی‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی‌ پاتریك چیك رایگه‌یاند, زۆر دۆڵخۆشه‌ په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی‌ رۆماوه‌ كرد, رۆما یه‌كێكه‌ له‌ تیپه‌ نمونه‌ییه‌كان.

مۆنچی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ وه‌رزشی‌ رۆما وتی‌: پاتریك یه‌كێكه‌ له‌ به‌هره‌كانی‌ تۆپی‌ پێ له‌ جیهاندا و ئێمه‌ دڵخۆشین كه‌ ئه‌و یاریزانه‌ رۆمای‌ هه‌ڵبژارد.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە414