وه‌رزش

یاریزانێكی به‌رشه‌لۆنه‌ روویكرده‌ یانه‌ی نیسی فه‌ره‌نسا

یانه‌ی‌ نیسی‌ فه‌ره‌نسی‌ به‌ خواستن و بۆ ماوه‌ی‌ دوو وه‌رز گرێبه‌ستی‌ له‌گه‌ڵ مارلۆن سانتۆسی‌ یاریزانی‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ ئیمزا كرد.

یانه‌ی‌ نیسی‌ فه‌ره‌نسی‌ له‌سه‌ر سایتی‌ فه‌رمی‌ خۆی‌ بڵاویكرده‌وه‌, له‌گه‌ڵ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ رێككه‌وتون و مارلۆن سانتۆسی‌ به‌رازیلی‌ بۆ دوو وه‌رز و به‌ خواستن بردۆته‌ ریزه‌كانیه‌وه‌.

یانه‌كه‌ بلاَویشیكرده‌وه‌. گواستنه‌وه‌ی‌ مارلۆن سانتۆس 20 ملیۆن یۆرۆ له‌سه‌ر خه‌زێنه‌ی‌ یانه‌ی‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ كه‌وتوه‌و دوای‌ ته‌واوبونی‌ ماوه‌ی‌ خواستنه‌كه‌شی‌ مافی‌ كڕینی‌ ئه‌و یاریزانه‌ی‌ به‌ هه‌میشه‌یی‌ هه‌یه‌.

به‌پێی‌ هه‌واڵی‌ یانه‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ مارلۆن, ئیسپانیای‌ به‌ره‌و فه‌ره‌نسا به‌جێهێشتوه‌و دوای‌ ئه‌نجامدانی‌ پشكنینه‌ پزیشكییه‌كانی‌ یانه‌كه‌ به‌ ره‌سمی‌ ئیمزا له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كه‌ی‌ ده‌كات.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1155