ته‌ندروستی

چەند سودێکی دارچینی ئاشکرا دەبێت

بەپێی ئەنجامی چەند توێژینەوەیەک، دارچینی جگە لە شێوە جوانەکەی و بۆنە خۆشەکەی، دەتوانرێت وەک دەرمان چارەسەری چەندان نەخۆشی بکات. 

نەخۆشی شەکرە

لەڕێگەی حەبەوە یاخود دەرزی دەتوانرێت ئاستی ڕێژەی شەکر لەخوێندا رابگیرێت، بەڵام توێژینەوەیەک دەریدەخات دارچینی رێژەی گلۆکۆز لە خوێندا دابەزێنێت ، ئەمەش بۆ ئەو کەسانە بەسوودە کە نەخۆشی شەکرەیان هەیە لەجۆری دووەم.

پسپۆڕانی بواری پزیشکی ئامۆژگاری ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌ن کە نەخۆشی شەکرەیان هەیە لەجۆری دووەم
بەوەی نیو کەوچک دارچینی لەگەڵ میوەو شوفان تێکەڵ بکەن و بیخۆن، پاشان چاودێری رێژەی شەکرەکەیان بکەن لەپێش خواردنی و لەدوای خواردنی بە دوو کاتژمێر، تاوەکو بزانن ڕێژەی شەکرە لە خوێنیاندا چەنێک کەمیکردوە.

لەناوچوونی خانەکانی مێشک، ڤایرۆسی کەمی بەرگری ، شێرپەنجە

بەپێی ئەنجامی چەند توێژینەوەیەکی پزیشکی دەرکەوتوە دارچینی دەتوانێت رووبەرووی هۆکارەکانی لەناوچونی خانەکانی مێشک دەبێتەوە.

پسپۆران رایدەگەینن دارچینی دەتوانێت خانەکانی مێشک بەهێز بکات لە دژی ئەو ڤایرۆسانەی کە رووبەرووی مێشک دەبێتەوە لەوانە ڤایرۆسی کەمی بەرگری HIV  .

دەشڵێن دارچینی دژی نەخۆشی شیرپەنجەیەو زەیتی دارچینی دەتوانێت بەکتریای کوشندە بکوژێت،  وەک بەکتریات E.coli  کەدەبێتە هۆی نەخۆشیە کوشندەکان.

دارچینی یەکێکە لە ناوبانگترین جۆری کۆمەڵەی بەهارات لە قەدی روەکی ناوچەی کەمەرەیی زەوی دەردەهێنرێت کە بەردەوام سەوزە.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە5558