وه‌رزش

به‌رشه‌لۆنه‌له‌ كڕینی‌ كۆتینیۆ پاشگه‌زبوه‌وه‌

یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ به‌فه‌رمی‌ له‌كڕینی‌ فلیپ كۆتینیۆ پاشگه‌زبوه‌وه‌‌و هیچ گرێبه‌ستیكیتر بۆ كڕینی‌ پێشكه‌شی‌ لیڤه‌رپوڵ ناكات.

رۆژنامه‌ی‌ سه‌نی‌ به‌ریتانی‌ بڵاویكردۆته‌وه‌، یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ سێیه‌م گرێبه‌ستی‌ به‌بڕی‌ 113 ملیۆن پاوه‌ند پێشكه‌شی‌ یانه‌ی‌ لیڤه‌رپوڵ كردوه‌ بۆ ده‌ستكه‌وتنی‌ كۆتینیۆ، له‌هه‌مان كاتدا داوای‌ له‌ئیداره‌ی‌ ئه‌و یانه‌یه‌ كردوه‌ به‌خێرایی وه‌ڵامیان بده‌نه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ی‌ سه‌ن، لیڤه‌رپوڵ نه‌ به‌به‌ڵێ‌و نه‌ به‌نه‌خێر وه‌ڵامی‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ی‌ نه‌داوه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ یانه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی‌ گه‌ڕاندۆته‌وه‌‌و به‌ته‌واوی‌ له‌كڕینی‌ ئه‌و یاریزانه‌ به‌رازیلیه‌ پاشگه‌زبۆته‌وه‌.

سه‌ن ئه‌وه‌شی‌ ئاشكراكردوه‌، بیرۆكه‌ی‌ كڕینی‌ كۆتینیۆ لای‌ به‌رشه‌لۆنه‌ كۆتاییهاتوه‌‌و ئێستا ئه‌و یانه‌یه‌ هه‌وڵی‌ كڕینی‌ جان سیرێی یاریزانی‌ یانه‌ی‌ نیس ده‌دات، له‌هه‌مان كاتدا عوسمان دیمبلیش یه‌كێكیتره‌ له‌ بژارده‌كانیتر‌و به‌رشه‌لۆنه‌ بۆ كڕینی‌ ئه‌و یاریزانه‌ فه‌ره‌نسیه‌ له‌هه‌وڵه‌كانی‌ به‌رده‌وامه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1190