وه‌رزش

ئارسناڵ گرێبه‌ستی چامبه‌رلین له‌ ترسی چێڵسی نوێده‌كاته‌وه‌

یانه‌ی‌ ئارسناڵ بۆ كۆتاییهێنان به‌ هه‌وڵه‌كانی‌ یانه‌ی چێڵسی گرێبه‌ستی ئه‌لێكس چامبه‌رلین نوێده‌كاته‌وه‌و بۆ رازیكردنیشی مووچه‌ی هه‌فتانه‌ی‌ به‌رز ده‌كاته‌وه‌.

رۆژنامه‌ی ده‌یلی ستاری ئینگلیزی بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ یانه‌ی‌ ئارسناڵ ده‌یه‌وێت گرێبه‌ستی چامبه‌رلین بۆ ماوه‌ی 4 ساڵی دیكه‌ نوێبكاته‌وه‌ و له‌ هه‌مان كاتیشدا مووچه‌ی هه‌فتانه‌ی بۆ 125 هه‌زار پاوه‌ند به‌رز ده‌كاته‌وه‌ ئه‌مه‌ش له‌ پێناو ڕازیكردنی ئه‌و یاریزانه‌ بۆ مانه‌وه‌ی له‌ یاریگای ئیمارات.

ئارسناڵ ده‌یه‌وێت به‌ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی چامبه‌رلین كۆتایی به‌ هه‌وڵه‌كانی یانه‌ی چێڵسی بهێنێت كه‌ ده‌یه‌وێت ئه‌و یاریزانه‌ بۆ ڕیزه‌كانی بگوازێته‌وه‌و گرێبه‌ستێكی 40 ملیۆن پاوه‌ندیشی بۆ لێپرسراوانی‌ گه‌نه‌رز پێشنیاز كردوه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە446