وه‌رزش

نه‌یمار: لێپرسراوانی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ شایه‌نی یانه‌كه‌ نین

نه‌یمار داسیلڤا ڕه‌خنه‌ له‌ لێپرسراوانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ ده‌گرێت و به‌ كه‌سانی نه‌شیاویان داده‌نێت و ده‌شڵێت یانه‌كه‌ شایه‌نی كه‌سی باشتره‌ له‌وانه‌ی‌ ئێستا به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن.

نه‌یمار داسیلڤا له‌ وه‌ڵامی رۆژنامه‌نووسێكدا سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندی ئێستای له‌گه‌ڵ كارگێڕی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ وتی: هیچم نییه‌ بۆ كارگێڕی به‌رشه‌لۆنه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ ده‌ڵێم كه‌ من زۆر نیگه‌ران بووم له‌گه‌ڵیاندا، چوار ساڵ له‌وێ بووم به‌ دڵخۆشیی ده‌ستم پێكردو ئه‌و چوار ساڵه‌ش به‌ خۆشی ڕۆیشت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌واندا نا، چونكه‌ له‌ به‌رشه‌لۆنه‌ خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك هاوڕێی باشم.

نه‌یمار وتیشی: ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ كارگێڕی به‌رشه‌لۆنه‌ن شایه‌نی ئه‌و شوێنه‌ نین و یانه‌كه‌ شایه‌نی كه‌سانی باشتره‌ له‌ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریدا هه‌بن.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە536