وه‌رزش

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی به‌رشه‌لۆنه‌ دڵنیایی ده‌داته‌ هانده‌رانیان

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ دڵنیایی به‌ هانده‌ران ده‌دات كه‌ گواستنه‌وه‌ی فلیپ كۆتینیۆ و عوسمان دیمبێلێ زۆر نزیكبوه‌ته‌وه‌.

له‌ چاوپێككه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ تۆڕی ئیسپۆرت 3 ی ئیسپانی پیپ سیگۆرای به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌رشه‌لۆنه‌ له‌ باره‌ی‌ گواستنه‌وه‌ی كۆتینیۆ و دیمبێلێوه‌ وتی: ئێستا سه‌رقاڵی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی مه‌رجه‌كانی‌ گواستنه‌وه‌ین، به‌ڵام زۆر نزیكبووینه‌ته‌وه‌ له‌ هێنانی‌ ئه‌و دوو یاریزانه‌ و گه‌شبینین كه‌ ئه‌وان له‌ وه‌رزی نوێدا درێسی به‌رشه‌لۆنه‌ ده‌پۆشن.

لێدوانه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رشه‌لۆنه‌ كه‌ دوای‌ دۆڕانی‌ دوه‌م كلاسیكۆ بوه‌ به‌ ڕیال مه‌درید، تێیدا وتوشییه‌تی: پێویسته‌ یارمه‌تی تیپه‌كه‌ بده‌ین به‌ رێكخستنه‌وه‌ی ڕیزه‌كانی و به‌هێزكردنه‌وه‌ی هێڵه‌كان، له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتووشدا ئه‌و ئه‌ركه‌ به‌جێده‌هێنین.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1895