وه‌رزش

لویس سوارێز بۆ ماوه‌ی‌ مانگێك له‌یاریگاكان دورده‌كه‌وێته‌وه‌

لویس سوارێزی‌ ئۆرۆگوایی دوچاری‌ پێكانێكی‌ قورس هات‌و به‌هۆیه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی‌ مانگێك له‌یاریگاكان دورده‌كه‌وێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كانی‌ هه‌واڵ بڵاویانكردۆته‌وه‌ شه‌وی‌ رابردوو له‌یارییه‌كه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید‌و به‌رشه‌لۆنه‌ لویس سوارێز دوچاری‌ پێكان هاتوه‌ له‌ئه‌ژنۆی راشتیدا‌و هه‌ر به‌و هۆیه‌وه‌ نه‌یتوانی‌ له‌كۆتاییه‌كانی‌ یارییه‌كه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی‌ باش ده‌ربكه‌وێت.

به‌پێی زانیاریی ئاژانسه‌كان، ئه‌مڕۆ سوارێز پشكنینی‌ پزیشكی‌ بۆ ئه‌نجامدراوه‌‌و ده‌ركه‌وتوه‌ پێكانه‌كه‌ی‌ له‌ ریشاڵه‌كانی‌ ئه‌ژنۆیدایه‌، بۆیه‌ پێویستی‌ به‌ مانگێك پشوو هه‌یه‌ بۆ چاكبونه‌وه‌.

به‌وه‌ش سوارێز له‌ چوار یاریی سه‌ره‌تای‌ خولی‌ یانه‌كانی‌ ئیسپانیا به‌رامبه‌ر ریاڵ بیتس، ئیسپانیۆل، خیتافی‌‌و ئالاڤێس به‌شداری‌ ناكات، له‌چامپیۆنس لیگیشدا له‌یه‌كه‌م یاریی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ بێبه‌ش ده‌بێت.

له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئۆرۆگوایش، سوارێز به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌كانی‌ ئه‌رجه‌نتین‌و پاراگوای‌ له‌یارییه‌كانی‌ پاڵاوتنی‌ مۆندیال ناتوانێنت به‌شداری‌ بكات.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە507