وه‌رزش

ده‌ركه‌وتنی‌ نه‌یمار به‌ درێسی‌ پاریسه‌وه‌ دواده‌كه‌وێت

سه‌رچاوه‌ رۆژنامه‌وانیه‌كان ئاشكرای‌ ده‌كه‌ن یه‌كێتیی تۆپی‌ پێی ئیسپانیا نوسراوی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ نه‌یمار دا سیلڤای‌ له‌یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌وه‌ بۆ پاریس سان جێرمان نه‌ناردوه‌‌و ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ ئه‌و یاریزانه‌ له‌هه‌فته‌ی‌ داهاتوشدا به‌شداری‌ نه‌كات.

رۆژنامه‌ی‌ لۆ پاریزیانی‌ فه‌ره‌نسی‌ بڵاویكردۆته‌وه‌، تاكو ئێستا نه‌یمار ناوی‌ له‌ لیستی‌ یاریزانانی‌ پاریس سان جێرماندا نیه‌ بۆ خولی‌ فه‌ره‌نسی‌، چونكه‌ یه‌كێتیی تۆپی‌ پێی ئیسپانیا نوسراوی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ ئه‌و یاریزانه‌ی‌ بۆ یه‌كێتیی تۆپی‌ پێی فه‌ره‌نسا نه‌ناردوه‌.

لۆ پاریزیان ئه‌وه‌شی‌ ئاشكراكردوه‌، دواكه‌وتنی‌ ناردنی‌ ئه‌و نوسراوه‌ له‌لایه‌ن یه‌كێتیی تۆپی‌ پێی ئیسپانیاوه‌ به‌هۆی‌ سه‌رقاڵی‌ كاره‌كانیه‌وه‌یه‌تی‌.

به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ی‌ ئه‌و رۆژنامه‌یه‌، ئه‌گه‌ر تاكو رۆژی‌ پێنج شه‌ممه‌ نوسراوه‌كه‌ نه‌گاته‌ ده‌ستی‌ لیگای‌ فه‌ره‌نسا ئه‌وا به‌رپرسیارێتیه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی‌ یه‌كێتیی تۆپی‌ پێی جیهان.

له‌كاتی‌ نه‌گه‌یشتنی‌ ئه‌و نوسراوه‌شدا، به‌شداریكردنی‌ نه‌یمار به‌درێسی‌ پاریس سا جێرمانه‌وه‌ بۆ 10 رۆژیتر دواده‌كه‌وێت‌و له‌به‌رامبه‌ر گانگۆن له‌هه‌فته‌ی‌ دوه‌میش ناتوانێت به‌شداری‌ بكات.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە831