وه‌رزش

ریاڵ مه‌درید به‌ 35 ملیۆن یۆرۆ ده‌ستبه‌رداری‌ كۆڤاسیچ ده‌بێت

یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید ئاماده‌یه‌ ده‌ستبه‌رداری‌ ماتیۆ كۆڤاسیچی‌ كرواتی‌ ببێت و به‌ كه‌متر له‌ 35 ملیۆن یۆرۆ ئه‌و یاریزانه‌ نافرۆشێت.

سه‌رچاوه‌كانی‌ هه‌واڵ بڵاویانكردۆته‌وه‌، یانه‌ی‌ شاهانه‌ نرخی‌ ده‌ستبه‌رداربونی‌ له‌ ماتیۆ كاڤاسیچی‌ كرواتی‌ و یاریزانی‌ هێڵی‌ ناوه‌راستی‌ یانه‌كه‌ ئاشكراكردووه‌.

به‌پێی‌ سه‌رچاوه‌كانی‌ هه‌واڵ، ریاڵ مه‌درید به‌ كه‌متر له‌ 35 ملیۆن یۆرۆ ده‌ستبه‌رداری‌ كۆڤاسیچ نابێت.

به‌هۆی‌ بونی‌ كاسیمیرۆ و تۆنی‌ كروس و هاتنی‌ دانی‌ سیبایۆسه‌وه‌ زیدانی‌ راهێنه‌ر وه‌ك یاریزانی‌ یه‌ده‌گ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ كۆڤاسیچدا ده‌كات بۆیه‌ ئه‌گه‌ر زۆره‌ ئه‌و یاریزانه‌ ریزی‌ یانه‌ی‌ شاهانه‌ به‌جێبهێڵێت.

پێشتر یانه‌ی‌ یۆڤانتۆسی‌ ئیتاڵی‌ هه‌وڵه‌كانی‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی‌ ئه‌و یاریزانه‌ خسته‌گه‌ڕ و له‌ ئێستاشدا ده‌یه‌وێت بۆندێك پێشكه‌شی‌ یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید بكات تا ده‌ستبه‌رداری‌ كۆڤاسیچ ببێت.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە586