وه‌رزش

تۆتنهام دوا یاریی دۆستانه‌ی‌ له‌ یۆڤانتۆس برده‌وه‌

یانه‌ی تۆتنهام دوا یاریی دۆستانه‌ی به‌ بردنه‌وه‌ ته‌واو كردو به‌ دوو گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر شكستی به‌ یانه‌ی یۆڤانتۆس هێنا

له‌ یارییه‌كی دۆستانه‌ی ئاماده‌كاریدا بۆ وه‌رزی نوێ، یانه‌ی تۆتنهامی ئینگلیزی له‌سه‌ر یاریگای وێمبلی تایبه‌ت به‌ خۆی كه‌ یارییه‌كانی‌ وه‌رزی نوێی له‌سه‌ر ئه‌نجارمده‌دات به‌هۆی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی یاریگای وایت هارت لاین، میوانداری یانه‌ی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی كرد.

هاری كه‌ینی هێرشبه‌ری كه‌ڵه‌شێره‌كانی‌ له‌نده‌ن هه‌رزوو جیاوازی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌كه‌ی دروست كردو له‌ خوله‌كی‌ 10 گۆڵی پێشكه‌وتنی له‌سه‌ر یۆڤانتۆس تۆمار كرد.
تایمی یه‌كه‌میش به‌و تاكه‌ گۆڵه‌ كۆتایی هات.

له‌ تایمی دوه‌مدا هێرشه‌كانی‌ تۆتنهام بۆ سه‌ر گۆڵی یۆڤانتۆس به‌رده‌وام بوون و له‌ خوله‌كی‌ 52 كریستیان ئیركسن دوای‌ تێپه‌ڕاندنی جیانلویجی بوفۆن گۆڵی دوه‌می بۆ تۆتنهام تۆمار كردو یارییه‌كه‌شیان به‌ دوو گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر برده‌وه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە403