ته‌ندروستی

ژمارەی میكرۆبەكان لە خانەكانی جەستەی مرۆڤ زیاترە

میكرۆبەكان واتا ڤایرۆس و بەكتریا بە ڕێژەیەكی زۆر لە جەستەماندا بونیان هەیە بە جۆرێك كە لە خانەكانی جەستەی مرۆڤ زیاترن .

لە راپۆرتێكی بواری تەندروستیدا كە كەناڵی سی ئێن ئێن بڵاویكردۆتەوە، ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە  میكرۆبەكانی جەستەی مرۆڤ بە ڕادەیەك زۆرن كە كۆی ژمارەیان ڕەنگە دوكیلۆگرام بێت , زۆربەی ئەو میكرۆبانەش لەسەر كۆئەندامی هەرس لە جەستەی مرۆڤدا و بەتایبەت لە نێو ڕیخۆلەدا دەژین , كە ریخۆڵە بە درێژترین ئەندانی جەستەی مرۆڤ دادەنرێت كە پسپۆڕان ئاماژەیان بۆ ئەوە كردووە  گەر بێت و  درێژی ڕیخۆڵەی مرۆڤ لە دەروەی جەستە بپێورێت ئەوە  نزیكەی 3 هەزار پێ چوارگۆشە دەردەچێت واتا گەورەتر لە گۆڕەپانی یاری تێنس دەردەچێت .

هاوكات راپۆرتە تەندروستیەكان ئاماژەیان بۆ ئەوەشكردووە كە ژمارەی میكرۆبەكان لە جەستەی مرۆڤدا  نزیكەی 100 ترلیۆنە هەر بۆیە كۆی كێشی هەمویان دەگاتە دو كیلۆگرام , هەرچەندە كە زۆربەمان هەست بە ترس دەكەین كە باسی میكرۆبەكان دەكەین بەڵام میكرۆبەكان هەمیشە زیان بەخش نین بەڵكو پارێزگاری لە سەلامەتی جەستەمان دەكەن و لە كرداری هەرس و بەرنگاربونەوەی نەخۆشیەكان یارمەتیمان دەدەن و كۆئەندامی بەرگریشمان ڕێك دەخەن .


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە532