ته‌ندروستی

جیهان؛ خەرجی ساڵانەی نەخۆشی شێرپەنجە زیاتر لە 110 ملیار دۆلارە

لای هەمووان ئاشكرایە چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجە یەكێكە لە گرانترین چارەسەرەكان بەپێی ئامارێكی دەزگا تەندروستییەكانی جیهانیش خەرجی چارەسەرەكانی شێرپەنجە مانگانە ملیاران دۆلارە.

بەپێی ڕاپۆرتێكی پەیمانگای كۆینیلیس ئای ئێس ئێم كە لە بواری لێكۆڵینەوەی سیاسی و دڵنیایی تەندروستی كاردەكات، خەرجی ساڵانەی چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجە لە جیهاندا زیاتر لە 110 ملیار دۆلارە و ئەو خەرجییەش ساڵانە لە بەرزبونەوەدایە، بەجۆرێك لە ساڵی 2012 خەرجی چارەسەری ئەو نەخۆشییە 91 ملیار دۆلار بووە بەڵام ساڵی ڕابردوو  گەیشتووەتەوە، 113 ملیار دۆلار بۆ ئەمساڵیش ئەو خەرجییە زیاتر بەرزدەبێتەوە.

بەپێی راپۆرتەكە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا زۆرترین خەرجی ئەو نەخۆشییەی هەیە، بەجۆرێك %46 ئەو پارانە بە تەنیا لەلایەن ئەمریكاوە خەرج دەكرێت.

لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا خەرجی دەرمانی نەخۆشی شێرپەنجە بەراورد بە پێنج ساڵی پێشووتری زیادی كردووە، بەجۆرێك زیادی خەرجی دەرمان لە ساڵانی 2006 تا ساڵی 2011  %4.9 بووە، بەڵام لە ساڵانی 2011 تا 2016 ڕێژەی خەرجییەكە %8.7 زیادی كردووە.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە585